بەشێک لە کارمەندانی و پزیشکانی نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار لەکاتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی. فۆتۆ: نەخۆشخانەی قەڵا
دوای زیاتر لە هەفتەیەک
لە نەخۆشخانەکانی کەلار بایکۆت کۆتایی پێهات
964+
میلاد جەلال – کەلار
دوای زیاتر لە هەفتەیەک مانگرتنی کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتی کەلار، کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکە بڕیاریانداوە بایکۆت بشکێنن و ئیتر نەخۆش وەربگرن.
حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار بە 964ی وت، “لە ئەمڕۆوە کۆتایمان بە بایکۆت ھێناوە و دەست بە دەوامکردن دەکەینەوە”.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی کەلار دەڵێت، ئەمڕۆ و سبەی نەخۆشخانەکە خاوێن دەکرێتەوە، بەھۆی ئەوەی چوارشەممە پشووی فەرمییە و پێنجشەمەش دەوام ناکەن، لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەوامی ئاسایی دەستپێدەکاتەوە.
لەماوەی چەند هەفتەی رابردوو، بەهۆی بایکۆتەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە:
پێنەدانی موچە و بایکۆت بوونە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس
بەوتەی حارس محەمەد، نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار بەھەمان شێوە لە رۆژی یەکشەممەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنی نەخۆش و حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە.
لەماوەی رابردوو لەچەندین شوێنی هەرێم بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیان فەرمانگە و نەخۆشخانە حکومییەکان بایکۆتیان راگەیاند، نەخۆشخانەکانی کەلار لەناو لیستی ئەو شوێنانە بوون کە بایکۆتیان راگەیاند.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی