هەواڵ
ژمارەیان هەزارانە
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڕیاری دامەزراندنی بۆ دەرچووانی پزیشکی هەرێم راگەیاند
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند هەموو ئەو دەرچوانەی بەشی پزیشکی کە ناویان بۆ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عێراق بەرزکرابووەوە، لە عێراق و هەرێمی کوردستان فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە.
بڕیارەکە ئەمڕۆ یەکشەممە بە واژووی ساڵح مەهدی حەسناوی وەزیری تەندروستی حکومەتی عێراق بووە.
بەگوێرەی بڕیاڕەکە ئەوانەی دەرچووی کۆلیژی پەرستارین ژمارەیان دوو هەزار و 665 کەسە، دەرچووانی پەیمانگای پەرستاری ژمارەیان شەش هەزار و 827 کەسە، دەرچووانی ئامادەی پەرستاری ژمارەیان 91 دەرچووە، سەرجەمیان فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە.
هاوکات بەپێی بڕیارەکە دەرچووانی کۆلیژی دەرمانسازی ژمارەیان پێنج هەزار و 756 دەرچووە ئەوانیش فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە.
دەرچووانی کۆلیژی تەکنیکی پزیشکی ژمارەیان حەوت هەزار و 648 کەسە و دامەزراون، دەرچووانی پەیمانگای پزیشکی تەکنیکی ئەوانیش ژمارەیان 14 هەزار و 812 کەسە و فەرمانیان بۆ دەرچووە.
دەرچووانی پزیشکی گشتی دوو هەزار و 766 کەسە کە لەساڵی 2022 و ساڵانی پێشووە ناویان دەرچووە بۆ دامەزراندن.
دەرچووانی بەشی ددانسازی کە ژمارەیان چوار هەزار و 860 دەرچووە و فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە.
ئەمانە فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکین.