جۆری A

پاسپۆرتی هەولێر: دەفتەر هات پاسپۆرتەکانتان تەواو بووە و وەریگرنەوە

964+

فەهمی نەبی

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکاتەوە کە لە 31.5.2023 پەنجە مۆریان کردووە، ئەو پاسپۆرتانەی سیستمی کۆن جۆری A بوون، پاسپۆرتەکانیان دەرچووە و بێن بۆ بردنەوەی.

ئەمڕۆ یەکشەممە پاسپۆرتی هەولێر ئەو ئاگاداریەی بڵاوکردوەتەوە و داوا دەکات کاتێک دێن بۆ وەرگرتنەوەی ناسنامەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی لابێت.

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر دەڵێت، لەچەند رۆژی رابردوو بڕی سێ هەزار و 800 دەفتەریان لە بەغداوە بەدەست گەیشتووە و هەمووی چاپکراوە و چاوەڕێی ژمارەی دیکەی دەفتەرن بۆئەوەی ئەوانەشی ماون چاپ بکرێن.

بۆ ئەوانەی دەیانەوێت دڵنیاببنەوە لە دەرچوونی دەفتەری پاسپۆرتەکانیان دەتوانن سەردانی ئەو لینکە بکەن.

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا

ژمارەیەکی زۆری دەفتەری پاسپۆرت گەیشتە بەغدا