لە رۆژهەڵاتی كوردستان چی دەگوزرەرێت؟

كوردستان ئەحمەد – هەولێر

 خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان پێدەنێنە مانگی چوارەمیەوە و حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش بێهیوابوون لە دۆخەكە.

بەگوێرەی ئاماری رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ، تاوەکو ئێستا 500 كەس كوژراون و 18هەزار كەسیش زیندانیكراون.

حەسن رەحمان پەنا، جێگری سكرتێری كۆمەڵە، بە +964ی راگەیاند، ”دۆخی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران زۆر خراپە، حكومەتی كۆماری ئیسلامی ئێران بە توندترین شێوە رووبەڕووی خۆپیشاندەرەكان دەبێتەوە .

“لە رووی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەوە كۆماری ئیسلامی ئێران توشی دابڕانێكی گەورە بووە، دەوڵەت خراپترین سیاسەت بۆ رووبەڕوبوونەوەی هاوڵاتیان بەكاردەهێنێت، زیندانیەكان كە ئازاد دەبن دوای یەك رۆژ لە ماڵەوە دەمرن، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئێران زیندانییەكان دەرمانخوارد دەكات، تەنانەت كەسە گرنگەكانی خۆیشی درەمانخوارد دەكات”، رەحمان پەنا وای وت.

گفتوگۆ لەگەڵ حەسەن رەحمان پەنا

تاوەکو ئێستا خۆپیشاندان لە شارەكانی كرماشان، مەریوان، مەهاباد، سەلیاسی باوەجانی، سنە، لە شارەكانی ئێرانیش وەك تاران و ئەسفەهان و بەلوجستان بە شەو بەردەوامە.

مستەفا شەمامی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی كۆماریخوازانی كوردستان قسە بۆ +964دەكات و دەڵێت، “خۆپیشاندانەكان لە ئێران هیچ شتێكی نەگۆڕی، ئاڵۆزییەكان بەردەوامن، ئەگەر جاران نەفەسێك هەبووبێت بۆ ئازادی و قسەكردن ئێستە ئەو نەفەسەش نەما”.

“”تەواوی هێزە ئسوڵیەكانی ئێران یەكیان گرتووە لەبەردەم خۆپیشاندانەكاندا ئەوەش یەكەم جارە هێزەئێرانیەكان یەك دەنگ بن، ئۆپزسیۆنی ئێرانی و كوردیش لەم خۆپیشاندانانەدا هیچ شتێكیان وەچنگ نەكەوت، جاران داوای ئازادی رەهایان دەكرد ئێستە تەنها داوای لابردنی حوكمی سێدارەی چەند كەسێك دەكەن”، شەمامی وای وتب

گفتوگۆ لەگەڵ مستەفا شەمامی