ریزبەندیکردنی یاریزانانی تایکواندۆ لە سلێمانی ئەنجام دەدرێت

+ 964
یادگار محەمەد – سلێمانی

لە شاری سلێمانی پاڵەوانیەتیی تایکواندۆ بۆ یانە و رێکخراوە وەرزشییەکان دەستیپێکرد.
بە سەرپەرشتی فیدراسیۆنی تایکواندۆی کوردستان و بە هاوکاری لقی سلێمانی، لە هۆڵی یانەی ئاشتی لە سلێمانی، پاڵەوانیەتیی تایکواندۆی یانەکانی کوردستان دەستیپێکرد.
دێرین نوری سەرپەرشتیاری پاڵەوانیەتییەکە بە 964ـی وت، یاریی تایکواندۆ لە کوردستان بە گشتی و شاری سلێمانی بناغەیەکی باشی هەیە و پاڵەوانی ئاستبەرز بوونیان هەیە.
وتیشی، لە پاڵەوانیەتییەکەدا ریزبەندی بۆ یاریزانان دەکرێت و براوەکان دەگەنە پاڵەوانیەتییەکانی عێراق و دەرەوە.

سێ کچە یاریزانی تایکواندۆی چەمچەماڵ بانگهێشتی هەڵبژار...

سێ کچە یاریزانی تایکواندۆی چەمچەماڵ بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران

لە پاڵەوانیەتییەکەدا، کە بۆ هەردوو ئاستی کوڕان و کچانە و دوو رۆژ رکابەرییەکانی بەردەوام دەبێت، هەریەک لە یانەکانی پێنجوێن، قەرەهەنجیر، چەمچەماڵ،  بابان، بازیان، سەورە و رێکخراوی تایکواندۆی قەندیل و تیپی تایکواندۆی کەرکوک و تیپی تایکواندۆی ماجیدمۆڵ و سەنتەری MTN و تیپی هۆپ فامیلی سەنتەر و تیپی فتنیس ئیمپایەر بە 180 یاریزانەوە بەشدارییان کردووە، کە رکابەری لەسەر 12 کێشی جیاواز دەکەن، کێشەکانیش لە 22 کیلۆگرامەوە دەست پێدەکات تا سەروو 55 کیلۆگرام.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

تایکواندۆی سلێمانی هەڵبژاردەی خۆی دەستنیشانکرد

تایکواندۆی سلێمانی هەڵبژاردەی خۆی دەستنیشانکرد