85%ـى دوا پاره‌ى هاتووى گه‌نمى جوتیارانی هەرێم دابه‌شكراوه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران كه‌ تا ئێستا له‌ به‌غداوه‌ هاتبێت 85%ـى به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شكراوه‌، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانیش ده‌ڵێت، زیاتر له‌ 178 ملیار دینار ماوه‌ و چاوه‌ڕێن به‌غدا بینێرێت.

تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە رەوانەى هەرێمی کوردستان كراوه‌، لەسەر بنەمای رۆژی وەرگرتنی گەنمەکان شایستەکان بەسەر جووتیاران دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان به‌ 964ـى رایگەیاند، لەکۆی 411 ملیار و24 ملیۆن و296 هەزار دینار، پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵ تا ئێستا بڕی 233 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە رەوانەکراوە.

وتیشی “85%ـى پاره‌ى هاتووى گه‌نمى جوتیارانی هەرێم دابه‌شكراوه و چاوه‌ڕێین لە ئایندەیه‌كی نزیكیشدا بڕە پاره‌ی ماوە کە 178 ملیار و 24 ملیۆن و 296 هەزار دینارە، بگاته‌ هه‌رێمی كوردستان”.

رۆژی 27ـی ئایاری ئەمساڵ، پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد و بەغداش بڕی 375 هەزار تۆنی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریی کردبوو، دواتر ئەو بڕەیان زیادکرد و بڕیاردرا بە شێوەی کراوە گەنمی جوتیاران وەربگیرێت.

وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق بڕیاری دا 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت، بە جۆرێک دابەشکرابوو بەسەر پارێزگاکان و  نزیکەی 230 هەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و145 هەزار تۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر و 125 هەزار تۆن گەنمی دیکەش لە سنووری پارێزگای دهۆک و نرخی هەر تۆنێکیش 850 هەزار دینار دیاریکردبوو.

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

وەزارەتی بازرگانی: 178 ملیار دیناری پارەی گەنم ماوە بگات

کێ بیری گەنم کوڵاندنی ماوە؟ بە یادی جاران تەماشای بکە

کێ بیری گەنم کوڵاندنی ماوە؟ بە یادی جاران تەماشای بکە

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە مێژووی عێراق تۆمار نەکراوە

بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ لە مێژووی عێراق تۆمار نەکراوە