لە هەولێر 220 قوتابی کێبڕکێی بیرکاریان ئەنجامدا

964+
شیرزا عەبدوڵا – هەولێر

ئەمڕۆ هەینی بە بەشداری 220 قوتابی لە هەولێر کێبڕکێی Magic Math توانای هزری بیرکاری بەڕێوەچوو، جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا و کەرکوک و موسڵ قوتابیان بەشداریانکردبوو، پێشبڕکێکە 15 خولەکی خایاند.

پەریخان ئەحمەد، سەرۆکی رێکخراوی ئارسان میوانی پەیامنێرمانە لە هەولێر و باس لە کێبڕکێیەکە دەکات.