ئاگادارییەک لە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوکەوە

964+
ژووری هەواڵ

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە کە فۆرمی دامەزراندن بە گرێبەستیان پڕکردووەتەوە، فۆرمەکە بگەڕێننەوە و لەگەڵیدا هەموو بەڵگەنامە پێویستەکان بهێنن.

دەشڵێت، لە سبەی شەممەوە فۆرمەکان بگەڕێننەوە.

فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ هەینی 22.9.2023، ئەم داوایەیان کردووە.

ئەمە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدایە بڕیارە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوو هەزار و 550 پۆلیس بەشێوەی گرێبەست بۆ کەرکوک دابمەزرێنێت.

پێشتر، لیوا خالید مەحنا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەکردبوو، 37 هەزار و 100 کەس بە گرێبەست بۆ کارکردن لە وەزارەتی ناوخۆ دادەمەزێن، کە ئەمانە دابەش دەبنە سەر بەشە جیاوازەکانی پۆلیس، وەکو فریاکەوتن و پۆلیسی ناوخۆ و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی.

باسی لەوەش کردبوو، ئەوانەی وەردەگیرێن دوو خول دەبینن؛ خولێکی سەرەتایی و خولێکیش تایبەت دەبێت بەو بەشەی کە کارمەندەکە دەیەوێت گرێبەستی تێدا بکات.