چیای برادۆست. وێنە: 964
له ده‌ڤه‌ری برادۆست به درۆن هێرش كرایه سه‌ر ئۆتۆمبێلێك
964+
ئاسۆ وەرتی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به 964ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێستا له ناوچه‌ی سه‌قه‌ر له ده‌ڤه‌ری برادۆست، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان “درۆن” هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی جۆری مێك زه‌مین.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله‌كه خۆیان رزگار كردووه.
964+ پەیوەندی بە جوتیارانی کوێستانی سەقەڕ کرد و ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه كرد، کاتژمێر 2:00 گوێبیستی تەقینەوەیەکی بەهێز بوون، ئێستاش فڕۆکە به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا دەسوڕێتەوە.
ناوچەی سەقەڕ کۆتا سنووری هەرێمی کوردستانە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، له ئێستا ناوچەکە له ژێر کۆنتڕۆڵی پارتی کرێکارانی کوردستان “پ.ك.ك”دایە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا