یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان: مه‌ولوودكردن بیدعه‌ نییه‌

964+
شۆڕش هه‌ركی – هه‌ولێر

دکتۆر عه‌بدوڵا‌ گرتكى سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان به‌ 964ـى راگه‌یاند، مه‌ولوودكردن بیدعه‌ نییه‌ به‌ڵكو به‌پێی شه‌رع “دروسته‌ و رێگه‌پێدراوه‌”.

ئه‌و قسه‌یه‌ى ناوبراو له‌ یادى 53 ساڵەی دامه‌زراندنى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلام هات، کە ئه‌مساڵ بۆ مه‌ولوود به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

له‌باره‌ى ده‌نگۆى بوونى قیبله‌ى هه‌ڵه‌ له‌ چه‌ند مزگه‌وتێك، ئەو مامۆستایە وتی، “ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هه‌بوو به‌ڵام دواى به‌دواداچوونى لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ركه‌وت ئه‌و بابه‌ته‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌”.