سۆران نزیكەی 100 تۆن كەلوپەلی بەسەرچووى له‌ناوبرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئامارێك كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا، نزیكه‌ى 100 تۆن خۆراك و ماده‌ى به‌سه‌رچوو له سۆران ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و له‌ناوبراون.
لیژنەی ئابووریی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، ئامارى سنووره‌كه‌ى بۆ 964 ئاشكرا كرد و ده‌ڵێت، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا 866 دەرچوونیان ئه‌نجامداوه .
مه‌نسوور محه‌مه‌د، ئه‌ندامى لیژنەی ئابوری سۆران، بە 964ـى وت، لە میانه‌ى دەرچوونهكانیاندا، جگه له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى ماده‌ى به‌سه‌رچوو، 140 سزاى پێبژاردنیشیان بۆهه‌ندێك شوێن كردووە، ده‌شڵێت “یازدە ملیۆن و 850 هەزار دینار سزاى پێبژاردن بۆ خاوه‌نكاره‌كان كراوه و 114 بەڵێننامەشمان بە به‌شێكیان پڕكردووه‌تەوە”
.
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئابوری سۆران، ئاشكرای دەكات، ئەو كەلوپەلانەی لەو ماوەیەدا دەستیان بەسەرداگرتوون، پێكهاتوون لە هه‌زار و دوو جەلیكانی 20 لیتری پەینی شلی كیمیایی، 25 تۆن برنجی هیرا و 417 كارتۆن هەنجیری توركی وشكراو كە دەكاتە دوو تۆن و 360 كیلۆی نەشیاو بۆ خواردن، هه‌روه‌ها 23 دەبەی 10 كیلۆیی خۆراكی تێكەڵی كیمیایی هەنگ كە ئەوانیش دەستیان بەسەر داگیراو كاتی بەسەر چووبوو.
وتیشی “كۆی گشتی ئەو كەلوپەلانەی لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا دەستیان بەسەر داگیرا، بریتی بووه لە 95 تۆن”.