هاتوچۆی سلێمانی بۆ پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل: ناوی ئێمە بەکارمەهێنن

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هاتوچۆی سلێمانی پێشانگاکانی جوانکاریی ئۆتۆمبێل ئاگادار دەکاتەوە کە ناوی ئەوان لە ریکلامەکانیاندا بەکارنەهێنن و زانیاری هەڵە نەدەن بە شۆفێران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21.9.2023، بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەندێک پێشانگای جوانکاریی ئۆتۆمبێل ریکلام بۆ بابەتی جوانکاریی نایاسایی دەکەن و لە گرتە ڤیدیۆکانیاندا ناوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ بەکاردەهێنن لەپێناو ساغکردنەوەی کاڵاکانیان.

ئەو پێشانگایانە ریکلام دەکەن بۆ دانانی لایتی نایاسایی، جام رەشکردن، لەزگەی نایاسایی، دەعامی زیادە و چەندین جوانکاری دیکەی نایاسایی، بەهمەن عەبدوڵا وای وت.

هەموو بەڕێوەبەرەکانی هاتوچۆی سلێمانی

هەموو بەڕێوەبەرەکانی هاتوچۆی سلێمانی

“بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە بەناوی هاتوچۆ و هەروەها فرۆشتنی بابەتی نایاسایی جوانکاری ئۆتۆمبێل کە یاسا قەدەغەی کردووە،” لیژنە تایبەتەکانی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادار کراون کە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن و رێکاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وتی، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەرجۆرە جوانکاری و زیادکردنێک بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەبێ گەرانەوە بۆ رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.