لە دهۆک مۆڵەتی کەرتەکانی گەشتیاری و بازرگانی پێشەنگن

964+

پێشەوا محەمەد

وەبەرهێنانی دهۆک لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا مۆڵەتی بە 61 پڕۆژە داوە، کە زۆرینەیان گەشتیاری و بازرگانین.

لەو ژمارە مۆڵەتە 13یان گەشتیارین و 12شیان بازرگانین.

سەرمایەی کۆی پڕۆژەکان نزیکەی 655 ملیۆن دۆلارە.

“گرنگیدان بە کەرتەکانی گەشتیاری و بازرگانی جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نۆیە بۆ گرنگیدانی زیاتر پێیان”، ئەوە قسەی سەڵاح حاجی حەسۆ، بەرپرسی راگەیاندنی وەبەرهێنانی دهۆکە بۆ 964.

وتیشی، “گرنگیی بەرچاویشمان بە کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی داوە، یەکەمیان نۆ مۆڵەت و دووەمیان هەشت مۆڵەتی وەبەرهێنانمان پێداون”.

دهۆک .. سێ پڕۆژەی کشتوکاڵی بەگوژمەی 20 ملیۆن دۆلار دروست...

دهۆک .. سێ پڕۆژەی کشتوکاڵی بەگوژمەی 20 ملیۆن دۆلار دروستدەکرێن