بایرن میونشن بە زەحمەت لە مان یونایتدی بردەوە. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
هەموو ئەنجامەکان بزانە
بایرن و مانچێسته‌ر یه‌كتریان گۆڵباران كرد
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مشه‌و له یارییه‌كانی گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له تۆپی پێ “چامپیۆنزلیگ” له یارییه‌كی پڕ گۆڵدا یانه‌ی بایرن میونشن به زه‌حمه‌ت و به 4-3 گۆڵ له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی برده‌وه.
یارییه‌كه له ئاستێكی به‌هێزدا بوو، هه‌رچه‌نده بایرن سه‌ره‌تا پێشكه‌وت، به‌ڵام مانچێسته‌ر یونایتد له خوله‌كه‌كانی كۆتاییدا به تۆماركردنی دوو گۆڵ، جیاوازییه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه.
گۆڵه‌كانی بایرن میونشن “سانێ، گنابری، كه‌ین و تێل” تۆماریان كرد، گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد “كاسیمێرۆ 2 گۆڵ و هۆیلۆند” تۆماریان كرد.
ئه‌نجامی ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و به‌م جۆره بوون:
گه‌ڕی یه‌كه‌م
بایرن میونشن 4-3 مانچێسته‌ر یونایتد
ئارسیناڵ 4-0 ئایندهۆڤن
ریال سۆسیداد 1-1 ئینته‌رمیلان
سێڤیا 1-1 لانس
سپۆرتینگ براگا 1-2 ناپۆلی
بێنفیكا 0-2 رێدبۆڵ سالزبۆرگ
ریال مه‌درید 1-0 یونیۆن به‌رلین
گالاته‌سه‌رای 2-2 كۆپنگهاگن.