لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوو لە کێڵگەی سەوزەوات دۆزرایەوە

964+
ئەحمەد شەمزین

بە سۆراغی 964، بەشێکی زۆر لەو کێڵگانەی لە رۆژئاوای شاری هەولێر سەوزە و میوە بەرهەم دەهێنن بە ئاوی پیس و ئاوی زێراب ئاو دەدرێن، تەنانەت لاشەی ئاژەڵی مردارەوەبوویان تێدا دۆزراوەتەوە.

ره‌نجه‌ عومه‌ر سەوزەفرۆش و باس لەوە دەکات، ئەگەرچی بە خەڵکی دەڵێن سەوزەکانیان بە ئاوی پاک ئاو دەدرێت، بەڵام لە راستیدا ئاوەکە پیسە و کەڵکی بەرهەمهێنانی سەوزەی خاوێنی نییە.

964 دەزانێت چەندین جار جوتیارەکانی ئەم دەڤەرە لەسەر بەکارهێنانی ئاوی پیس سزادراون، هاوکات هێمن سەید بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێر دەڵێت، ئەمجارەش بەدواداچوون دەکەن و لایەنی کەمتەرخەم رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە، هەروەها داواش دەکات خەڵکی ئەگەر شتێک دەزانن پێیان بڵێن.

سەوزە بەشێکی دانەبڕاوی سەر سفرەی هەموو ماڵێکە و سەوزەی پیسیش سەرچاوەی سەرەکیە بۆ نەخۆشی کۆلێرا کە ئەم ماوەیە بەرۆکی بەشێک لە هاوڵاتیانی گرتووە.

لە سلێمانی

لە سلێمانی "سەوزە و ماستاو" قەدەغە کران