لە بارزان شوێنەكانی ئاوی خواردنەوە بۆ ئاژەڵە كێوییەكان نۆژەن دەكرێنەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە دەڤەری بارزان، ژمارەیەک ژینگەپارێز و چالاکوان ئەو حەوزانە نۆژەن دەکەنەوە، کە بۆ شکاندنی تینوێتی ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە دانراون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20.9.2023، تاهیر ساڵح، یەکێکە لەو چالاکوانە ژینگەپارێزانەی دەڤەری بارزان، بە 964ـی وت، ماوەی نزیکەی دوو هەفتەیە دەستیان بەو هەڵمەتە کردووە و پێشمەرگەکانی ناوچەکەش هاوکاریان دەکەن.

حەوزەکانی ناحیەی بارزان کە بۆ ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە دانراون، نزیکەی نۆ دانەن و لە پێنج شوێن دانراون.

ژینگەپارێزەکان بە داری وشک حەوزەکانیان دروستکردوون و بەردەوام ئاوی کانیاوەکانیان لەسەرە.

لە سۆران پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشکەش دەک...

لە سۆران پەروەردەی ژینگەیی لە قوتابخانەکان پێشکەش دەکرێت

“لە ماوەی نزیکەی دوو هەفتەدا، چوار بۆت [حەوز] نۆژەنکراونەتەوە و ئەو پێنج بۆتەی دیکەش نوێن و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە نییە”، تاهیر ساڵح وای وت.

هەژار ماهیر، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران بە 964ـی راگەیاند، خەڵکی دەڤەری بارزان هەمیشە ژینگەپارێز بوون و تا ئێستا هیچ راوچیەک لەو ناوچەیە دەستگیر نەکراوە.

“ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ كولتوور و فەرهەنگی ناوچەكە لە رووی پاراستنی ژینگە، چونكە ماوەیەكی زۆرە لەلایەن خەڵكەوە ئەم ژینگەیە پارێزراوە لە راوكردن و بڕینی دارو درەختی ناوچەكە”، هەژار ماهیر وای وت.