شێروان عەبدوڵا ئازاد کرا

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هونەرمەند و گۆرانبێژی میللی شیروان عەبدوڵا، دوای مانەوەی 24 رۆژ لە زیندانی شاری ئەرزەڕومی تورکیا، دوێنێ ئێوارە  ئازاد کرا.
مەریوان عەبدوڵا برای شیروان، بە 964 وت، بە هەوڵی خۆیان و دەزگای لووتکە، دوێنێ ئێوارە توانرا شیروان دوای 24 رۆژ ئازاد بکرێت.
وتیشی، تەنیا پێنج رۆژی بۆ دانراوە لە خاکی تورکیادا بمێنێتەوە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان، لە دوێنێوە بە رێگاوەیە و چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگاتە ئیستەنبوڵ و دوای دوو رۆژی دیکە دەگەڕێتەوە سلێمانی و دۆخی تەندروستی زۆرباشە.

شیروان عەبدوڵا گۆرانیبێژ و هونەرمەندێکی میللییە و هەوادارێکی زۆری هەیە، لەم ساڵانەی دواییدا چەند جارێک چووەتە ئەوروپا و گەڕاوەتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چیرۆکی یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵ...

چیرۆکی یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا

حەسەن هەیاس

حەسەن هەیاس "دوسد دیرم هەناسەگەم"ـی بڵاوکردەوە