له ئاغجه‌له‌ر به دواى هه‌ندێ كه‌سدا ده‌گه‌ڕێن ناویان له تۆمارى عوسمانییه‌كاندا هاتووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى سه‌ر به قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ بە دواى چه‌ند كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێن، كه 174 ساڵ ئێش ئێستا ناویان له تۆمارى عوسمانییه‌كاندا تۆماركراوه.
پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف، لیستى ئه‌و ناوانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت به‌پێی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى سه‌رده‌مى عوسمانى، كه ده‌ستی كه‌وتوون، زانیاریان له‌سه‌ر كۆبكاته‌وه.
پێشه‌وا، کە ده‌یه‌وێت كتێبێكی مێژوویى له‌سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌ر بڵاوبكاته‌وه، به 964ـى وت “تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی عوسمانى له‌سه‌ر ئاغجه‌له‌ر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ى من ده‌ستم كه‌وتوون ده‌گمه‌نه له‌سه‌ر ئه‌و سنووره”.
به قسه‌ى پێشه‌وا شێخ ره‌ئوف، ئه‌و له رێگه‌ى پاره‌وه چه‌ندان به‌ڵگه‌نامه‌ى سه‌رده‌مى عوسمانییهكانى تایبه‌ت به ئاغجه‌له‌ر كڕیوه و ده‌یه‌وێت له چوارچێوه‌ى كتێبێكى مێژوویی‌دا بڵاویان بكاته‌وه.
ده‌شڵێت، به‌شێكى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى دهستیكهوتوون، مێژووه‌كه‌یان بۆ 15.11.1849 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌كاته 174 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و تێیدا ناوى ژماره‌یه‌ك خێزان كه ئه‌وكات له ئاغجه‌له‌ر ژیاون، هاتوون.
ئاگرەکەی ئاغجەلەر دوو هەزار دۆنم زەوی سووتاند
لیستى ناوى 14 خێزانى ئاغجه‌له‌رى له‌خۆگرتووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وتیشی “تا ئێستا توانیومه نه‌وه‌كانى دوو له‌و خێزانانه بدۆزمه‌وه، كه ئێستا له سنوورى چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانیدا ده‌ژین”.
پێشه‌وا ده‌یه‌وێت دواى وه‌رگێڕانى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه به شێوه‌یه‌كی كردارى ده‌ست به نووسینى كتێبه‌كه‌ى بكات و بڵاوی بكاته‌وه.
به پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ناوى ئاغجه‌له‌ر له زمانى توركییه‌وه هاتووه، كه ماناى دارستانێكی چڕ ده‌به‌خشێت، له‌و بهڵگهنامانهشى كه پێشه‌وا ده‌ستى كه‌وتوون ناوى ئاغجه‌له‌ر به (ئاقچهلهر) هاتووه.