یانەی دهۆک یاریزانێکی ئەوروپی گواستەوە ریزەکانی
964+
هەژین فەتاح
هیران ئەحمەد یاریزانی كوردی نیشته‌جێی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندی به یانه‌ی دهۆكه‌وه كرد بۆ وه‌رزی نوێی خولی یانه پیشه‌گه‌ره‌كانی عێراق.
یانه‌ی دهۆك گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه راگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
هیران یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌كانی یه‌كه‌م و ئۆڵمپیی عێراق بوو، هه‌روه‌ها له یانه‌كانی ئێف سی سۆنی سویسری و بۆخومی ئەلمانی یاریی كردووه، هه‌روه‌ك یانه‌ی دهۆك رایگه‌یاندووه.
میللەت جەمال، ئەندامی دەستەی کارگێریی یانەی دهۆک بە 964 وت، “ئەم یاریزانە یەکەمجارە لە خولی عیراق یاریی دەکات و پێشتر ژیانی هه‌موو له تۆپی پێی ئه‌وروپادا به‌سه‌ر بردووه”.
وتیشی، زۆر یانه‌ی دیكه هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یاریزانه‌یان ده‌دا، به‌ڵام ئێمه توانیمان بیگوازینه‌وه یانه‌ی دهۆك.
دەشلێت، پلانی ئێمە بو ئەمساڵ ئەوەیە ئەنجامی ئێمە له وه‌رزی رابردوو باشتر بێت، به جۆرێك رکابەری له‌سەر بەدەستهێنانی یەکێک لە پێنج پلەكانی پێشه‌وه‌ی خولی عێراق بكه‌ین.
ئه‌م وه‌رزه یانه‌ی دهۆک چه‌ند گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی كردووه، لەوانە دۆمینیک ڤینیسیوسی بەرازیلی، کە لە خولی چین یاریی کردووە، گوڵکاری پلە یەکی دانیمارک بووە، ماکسوێل ئەکوای یاریزانی هەڵبژاردەی ئوڵمپیی غانا، روبێن ئەکوا یاریزانی پێشتری یانەی سیناعەی به‌غدا، له‌گەڵ بوونی سێ پیشه‌گه‌ری دیكه، كه له وه‌رزی رابردوو له یانه‌كه‌دا یارییان ده‌كرد.
یانەی دهۆک ژێرخانی خۆی نوێ دەکاتەوە
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا