بۆردی منداڵە ونبووەکان لەگەڵ دادگاکان هەماهەنگی دەکات

964+

پێشەوا محەمەد

بۆردی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکان هەماهەنگی لەگەڵ دادگاکان دەکات و وەزرەتی شەهیدان دەڵێت، تەنیا بە بڕیاری دادگا پشکنین دەکەن.

کاری بۆردەکە ساغکردنەوەی چارەنووسی 210 منداڵی 66 خێزانی شاری هەڵەبجە و دەورووبەریەتی، کە دوای کیمیابارانکردنی ئەو شارە لە 16.3.1988دا بێسەروشوێن بوون.

بۆردەکە لە لایەن عەبدوڵای حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە سەرپەرشتی دەکرێت و هەریەکە لە نوێنەرانی وەزارەتی داد، تەندروستی، ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە تێیدا ئەندامن.

عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە 964ـی راگەیاند، پێشتر کاری منداڵە ونبووەکان لە لایەن رێکخراو و کۆمەڵە و زانکۆکان دەکرا، بەڵام لەمەودوا ئەو کارە دەچێتە دەستی دادگاکانەوە.

وتیشی، “ئەو بۆردە لەمەودوا تەنیا شوێنی بڕواپێکراوی هەرێمە بۆ چارەنووسی منداڵانی ونبوو، دادگاکان بڕیار دەدەن پکنینی DNA بۆ کێ بکرێت و هەر لە کوردستانیش دەکرێت و حکومەتی هەرێمیش بڕوای تەواوی بە بۆردەکە و ئەنجامی کەیسەکانی هەیە”.

بۆردی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە خوێن وەردەگرێت

بۆردی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە خوێن وەردەگرێت