بۆ سەروو هەزار دینار

قەدەغەى هاتوچۆ نرخى تەماتەى بەرز کردەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى

دواى ئەوەى بەهۆى هەڵگرتنى باج و قەدەغە لەسەر تەماتەى هاوردە نرخەکەى هەرزان بوو، ئەمڕۆ بەهۆى قەدەغەى هاتوچۆ جارێکى دیکە نرخى تەماتە بەرز بووەوە.

سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـى وت،”ئەمرۆ عەلوەی سلێمانی کرایەوە و بەرهەمی سەوزە و میوەی تیادا فرۆشرا، بەڵام لە بازگەی کەرکوک رێگایان بە بارهەڵگر نەداوە تێپەرێت بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە”.

باسی لەوەکرد، لەبەر ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆیە و بەرهەمی تەماتەی کەربەلا و نەجەف نەهاتووە هەر کیلۆیەک تەماتە نرخەکەی بۆ هەزار و 200 دینار بەرزبوەتەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا نرخی کیلۆیەک تەماتە لە نێوان 500 بۆ 750 دینار بووە.

جەختیشى کردەوە، سبەینێ هەینی لە دوای نیوەرۆوە عەلوە دەکرێتەوە و سەوزە و میوەی تیادا دەفرۆشرێت.

لە 5.11.2024ـەوە، وەزارەتى کشتوکاڵ بڕیاریدا بە هەڵگرتنى باج و قەدەغە لەسەر تەماتەى هاوردە، بەمەش نرخى یەک کیلۆ تەماتەى لە 1500 دینارەوە دابەزان بۆ نزیکەى 700 دینار.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

نرخى تەماتە هەرزان دەبێت

نرخى تەماتە هەرزان دەبێت