هەر دوکانێک کۆکەرەوەی خۆڵی نەبێت تا 100 هەزار دینار سزا دەدرێت

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی

شارەوانی سلێمانی ئەو دوکانانە سزا دەدات، کە کۆکەرەوەی خۆڵیان نییە و بەردەم دوکانەکانیان پیس دەکەن، بۆ هەندێک لە دوکانەکان تا 100 هەزار دینار سزا دیاریکراوە.

بە پێی زانیارییەکانی 964، ئەو سزایەی شارەوانی سلێمانی دیاریکردووە لەنێوان 30 هەزار بۆ 100 هەزار دینارە بە پێی گەورە و بچوکی دوکانەکە و رێژەی پیسکردن و چەندبارەبوونەوەی حاڵەتەکە.
زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، بڕیارەکە دەمێکە هەیە و سەرەتا ئاگادارکردنەوەیە، بەڵام ئەگەر دووبارە بێتەوە سزای دارایی دوکان و مارکێتەکان دەدرێت جا لە هەر شوێنێک بن.

وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وتیشی، “رێنمایی بە دوکان و مارکێتەکان دراوە پێویستە کۆکەرەوەی خۆڵی خۆیان هەبێت و لە حاڵەتی نەبوونیدا دەبێتە هۆی پیسبوونی چواردەوریان و بەوەش تووشی لیپێچینەوە دەبن”.

لە چەند رۆژی رابردوودا وێنەی وەسڵێک لە سۆشیال میدیا بڵاوکرایەوە کە شارەوانی سزای دوکانێکی بە 100 هەزار دینار دابوو بەهۆی نەبوونی کۆکەرەوەی خۆڵەوە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

خه‌ریكه‌ زبڵ و خاشاك سیته‌ك داده‌پۆشێت

خه‌ریكه‌ زبڵ و خاشاك سیته‌ك داده‌پۆشێت