بێلینگهام. فۆتۆ:سۆشیال میدیا
بێلینگهام پێویستی به پشووه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
تیمی پزیشكی و مه‌شقی یانه‌ی ریال مه‌درید ئامۆژگاریی كارلۆ ئه‌نچیلۆتیی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان كردووه، ئه‌وه‌نده جود بیلینگهام ماندوو نه‌كات و پشووی پێببدات.
بیلینگهام، كه ئه‌م وه‌رزه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه، له كۆی 5 یاری له خولی ئیسپانیا، توانیویه‌تی چوار گۆڵ تۆمار بكات.
تیمی پزیشكی یانه‌ی ریال مه‌درید به راهێنه‌ری تیپه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، پێویسته بێلینگهام هه‌موو یارییه‌ك به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی نه‌كات و هه‌ندێك جار یه‌ده‌گ بێت، چونكه پێویستی به پشووه و له ماوه‌ی رابردوودا ته‌نیا 9 رۆژ پشووی هه‌بووه.
ریال مه‌درید پاره‌ی گواستنه‌وه‌ی ئێمباپێی دیاریی كرد
پێشبینیی ده‌كرێت سبه‌ی له یاریی ریال مه‌درید و یۆنیون به‌رلین له چامپیۆنزلیگ، بێلینگهام پشوو وه‌ربگرێت یان یه‌ده‌گ بێت