بە تانکەرەکانیان رێگای دوکانیان گرتووە

964+

دیلان محەمەد جەزا

نزیکەی 70 شۆفێری تانکەر رێگای دوکان – سلێمانیان داخستووە و دەڵێن هیچ لایەنێک نایەت بە دەنگمانەوە و دەیانەوێت پارەمان لێ بسێنن.

هیوا عەبدوڵا شۆفێری تانکەرە بە 964ـی وت، لە مانگی پێنجی ئەمساڵەوە لەگەڵ کۆمپانیای قەیوان گرێبەستیان کردووە لە پاڵاوگەکەوە سووتەمەنی دەگوێزنەوە بۆ شاری سلێمانی.

ئێستا کەسانێکی دەستڕۆیشتوو بۆ هەر بارێک داوای پێنج هەزار دینار دەکەن، لەگەڵیدا بۆ هەر تۆنێک 500 دیناریان دەبێت بدرێتێ.

شۆفێرەکان چەند جارێک لەسەر ئەم بابەتە سەردانی لایەنی بەرپرسی قەزای دوکانیان کردووە، بەڵام هیچ لایەنێک وەڵامی نەداونەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

تەرمی ئەو گەنجەی دوکان دۆزرایەوە کە سێ رۆژە خنکاوە

تەرمی ئەو گەنجەی دوکان دۆزرایەوە کە سێ رۆژە خنکاوە