هێزه عێراقییهكان له ژماره 56 رادهكهن و له كهركوكیش دزیكردن زۆربووه
+964
ژووری هەواڵ
– هەرچەندە وەرزی گەرما بەرەو کۆتایی دەچێت، بەڵام ئاگرکەوتنەوە هەر بەردەوامە، ئاگرەکەی ئاغجەلەر نزیکەی دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی سووتاندووە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، هێلیکۆپتەریان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بەکارهێناوە.
ئیتر بۆتان نییە داری بەردەرگاکانیشتان بە دڵی خۆتان هەڵپاچن، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان بەبێ رێنمایی ئەوان داری بەردەم ماڵەکانیان هەڵنەپاچن، چونکە ئەگەر بەو هۆیەوە وشک ببن سزا دەدرێن.
– چەند ماتۆڕسیکیلێک فێربوونە شەوانە لە گەڕەکی عەدەنی کەرکوک دزی دەکەن و تا ئێستا دەستگیر نەکراون.
لەماوەی هەفتەیەکدا لە گەڕەکی عەدەنی شاری کەکوک زیاتر لە پێنج حاڵەتی دزیکردنی قەباغی مەنهۆڵ و سینی ڵامپەی ئەنتەرنێتی ماڵان دزاوە و دواینیان مێزی دوکانی لەفەخانەیەکی ئەو گەرەکە بوو
– وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، له ئهمڕۆ سێشهممهوه پرۆسهی پێشكهشكردن بۆ وهرگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و پهیمانگه تایبهتهكانی ههرێم دهستپێدهكات
-نهێنی ژمارە 56 چییە بۆچی هەموو هێزە عێراقییەکان لێی رادەکەن، چەند ساڵێکە ژمارە 56 چووەتە سەر زاری عێراقییەکان و بۆ گاڵتەجاڕی و تانە لێدان دژی حزب و هێزە سیاسییەکان بەکاری دەهێنن.