سەرچاوەیەک لە ئاسایشی سلێمانی: شەش کەس لە فڕۆکەخانەکەدا کوژراون

964+
ژووری هەواڵ

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی عەربەت بە 964ـی وت، لە تەقینەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت شەش کەس کوژراون و ژمارەیەک برینداریش هەن.

سەرچاوەیەک باڵای ئەمنی دیکە بە 964ـی وت، “هەموو ئەوانەی کوژراون کەسانی سەربازین و ئەندامی دژە تیرۆرن”.

ئەو سەرچاوانەی قسەمان لەگەڵ کردوون، دڵنیا نین لەوەی کوژراوەکان ئەندامی دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانن یان دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان، چونکە دەوترێت لەو فڕۆکەخانەیەدا لەژێر چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان مەشق بە دژە تیرۆری رۆژئاوای کوردستان دەکرێت.

زانیاری دێت…