جووتیاران رێگەی ملەکەوەی پێنجوێنیان گرتووە

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

نزیکەی کاتژمێرێکە جوتیارانی ناوچەکە رێگەی ملەکەوەی پێنجوێنیان داخستووە و رێگانادەن هیچ بارهەڵگرێک بەو ناوەدا تێپەڕێت، دەڵێن “بەرهەمەکانمان ساغنابێتەوە”.

زانا عەبدولرەحمان قایمقامی پێنجوێن بە 964ی وت، خۆپشاندەران رێگەکەیان داخستووە و رێگەنادەن هیچ بارهەڵگرێک هاتووچۆ بکات، بەڵام بۆ هاوڵاتیان ئۆتۆمبێلی مەدەنی ریگەکە کراوەیە.

قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، “تا ئێستا نەگەشتووین بەهیچ چارەسەرێک و جووتیاران داواکارن رێگری بکرێت لە هاوردەکردنی بەرووبووم لە دەرەوە و رێگەنەدرێت لە مەرزەکانەوە بەرهەمی دەرەکی هاوردە بکرێت”.

چەند رۆژێکە جووتیاران لەچەند پارێزگایەکی هەرێم ناڕەزاییان دەربڕیووە لەبەرامبەر هەرزان بوونی نرخی تەماتە و ساغنەبوونەوەی.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

بێ ئاوی جوتیارانی شارەزووری بردووەتە پێنجوێن

بێ ئاوی جوتیارانی شارەزووری بردووەتە پێنجوێن