140 پارچە مۆبایلیان لە دوکانێک بردووە و دەستگیرکران
964+
توانا نەقی
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباریان راگەیاند، دەڵێن ئەو دوو کەسە “زیاتر لە 140 پارچەی مۆبایلیان دزی بوو”.
ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای تۆمارکردووە کە 140 پارچە مۆبایلی جۆراوجۆری لە دوکانەکەی لێ دزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران.
دەشڵێت، توانراوە لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە دووکەس دەستگیربکرێن و دەستیش بەسەر پارچە دزراوەکاندا بگیرێت.
لە ئێستادا تۆمەتباران ( د، د، م ) و ( م، ف، خ) بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.