بەهۆی خراپی رێگهوه گیانیان لە دەست دا
+964
کاروان ساڵح – کەرکوک
لەسەر رێگهی کەرکوک – تکریت، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێڵەکەیان، مامۆستایەکی زانکۆی تکریت، لەگەڵ دایکی گیانیان له دهست دا.
ئەمڕۆ ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت، ئۆتۆمبێڵی دکتۆرێکی زانکۆی تکریت به ناوی نەوار نەجیب وەرگهڕا و لە ئەنجامدا خۆی و دایکی گیانیان لە دەست دا و برایەکی بە ناوی شوان نەجیب، بە سەختی بریندار بووە، کە دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
محەمەد عەلا، مامۆستای زانکۆی تکریت، بە 964+ وت، “د. نەوار نەجیب زەیدی، مامۆستای کۆلێژی ئاداب بوو لە زانکۆی تکریت، ئەمڕۆ دوای رووداوەکە، تەرمەکانیان گوازراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی کەرکووک، پاشان هێنرانەوەتهوه بۆ تکریت و بەخاک سپێردران”.
وتیشی، “ئەو رێگهیە یەک سایدە، بووهتە رێگهی مەرگ، بەردەوام رووداوی هاتوچۆی لێ روودەدات، لەم هەفتەیەدا ئەوە دووەمین رووداوی هاتوچۆیە رووبدات”.
ساڵانە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی خراپی رێگهوبانەکان، سەدان هاوڵاتی دەبنە قوربانی.