دەزگای مین: ئەمساڵ لەهەر مانگێکدا دوو کارمەندمان بەر مین کەوتوون
964+
پێشەوا محەمەد
لە هەشت مانگی ئەمساڵدا 19 کارمەندی دەزگای مین بەر مین کەوتوون و شەشیان گیانیان لە دەستداوە و ئەوانی دیکە بریندار بوون، ئەمەش بۆ هەر مانگێک زیاتر لە دوو کارمەند دەکات کە بەر مین کەوتوون.
دەزگاکە لە ماوەی کارکردنیدا نزیکەی 90 کەمئەندام و 40 گیانلەدەستدانیان هەیە.
جەبار مستەفا، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بە 964ـی وت، “ئەوانەی کەمئەندام دەبن هیچ مافێکیان نییە و چەندان جار داوامان کردووە مافیان هەبێت، ترسیشمان هەیە بەناوی چاکسازییەوە ناوی شەهیدەکانمان لە لیستی شەهیدان دەربهێنن”.
دەزگاکە 700 کارمەندی گرێبەستی هەیە، بەڵام بەوانەوە کە لەگەڵ رێکخراوەکانی مین هەڵگرەوە کاردەکەن هەزار و 556 کەسن.