بینای پەروەردەی شارباژێڕ - وێنە: پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە لە فەیسبووک
نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکاری پەروەردەی شارباژێڕ دەکات
964+
پێشەوا محەمەد
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هاوکاری پەروەردەی شارباژێڕ دەکات و وەک دەستپێکیش قوتابخانەیەکی 18 پۆلیان بۆ دروست دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9.2023 وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان چوونەتە شارباژێڕ و لەگەڵ بەڕێوەبەرانی پەروەردەی سنوورەکە کۆبوونەتەوە.
لەتیف حسێن، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێڕ بە 964ـی راگەیاند، وەک هەنگاوی یەکەم جگە لە دروستکردنی ئەو قوتابخانەیە هاوکات سێ ژووری دیکە بۆ قوتابخانەی ئامادەیی سیتەک دروست دەکەن.
وتیشی، “بەڵێنیان داوە سپۆنسەری بەشێکی زۆری چالاکییەکانی سنووری پەروەردەی شارباژێڕ بکەن”.
لە سنووری پەروەردەی شارباژێڕ 99 قوتابخانە بوونیان هەیە.