لەم گەشتەی هەواڵەوە زانیاری بزانە
بەغدا بڕیارەکەی دا و 700 ملیار دینار تا سێ مانگ دەنێرێت
964+
ژووری هەواڵ
– لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا، بەغدا تاوەکو سێ مانگی تر هەموو مانگێک 700 ملیار دینار دەنێرێت، پەرلەمانتارێکی عێراقیش بە 964ـی وت، پارەکە بەشێوەی قەرزە و تاوەکو ئەو سێ مانگەش هەردوولا هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کێشەکانیان.
– لە ماڵێکی گەڕەکی کانی کوردەی سلێمانی تەقینەوە روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بەرگری شارستانی و ئاسایشی سلێمانی بە 964یان داوە، پیاوێک لە ماڵێکدا لەکاتی ئامادەکاری بۆ دروستکردنی قومبەلە بۆ راوەماسی پیادا تەقیوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
– لە دوێنێ شەوەوە مەڕداری کوێستانەکانی سنووری برادۆست ئاگادار کراونەتەوە بەهۆی مەترسی شەڕ و تۆپباران دەبێت ناوچەکە جێبهێڵن.
– هێشتا وەزری زستان نەهاتووە نرخی نەوتی ماڵان ملی بەرزی گرتووە و تا دێت بەرزتر دەبێتەوە، نرخی بەرمیلێک نەوت لە هەولێر، بەراورد بە مانگەکانی رابردوو بەرزبووەتەوە و ئێستا بەرمیلێک نەوتی کوالێتی باش تا نزیکەی 180 هەزار دینارە،
– بەتەمان شەقامی سەرەکی ناو بازاڕی کەلار بە شێوەیەک لێبکەن بەیانیان بۆ ئۆتۆمبێل بێت و ئێوارانێش بۆ پیادە .