دوای دوو ساڵ لە کوشتنی کەسێک سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژەکانی دەرچوو

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەو پیاوەتان لەبیرە دوو ساڵ لەمەوبەر لە ناحیەی سیروان بە کوژراوی دۆزرایەوە؟ دواتر دەرکەوت ژنەکەی خۆی بە هاوکاری کەسانی تر کوشتوویەتی، ئێستا سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژەکان دەرچووە.

کەسوکاری پیاوە کوژراوەکە قسە بۆ 964 دەکەن و برایەکی دەڵێت: براکەیان لەمانگی 10ـی ساڵی 2021 تەرمەکەیان لە ناحیەی سیراوانی سەربە پارێزگای هەڵەبەجە دۆزیەوەتەوە.

وتێشی، دوای لێکۆڵینەوەکان هاوسەرەکەی و دوو هاوڕێی دەستگیرکراون و ئێستا سزای لە سێدارەدان بۆ هاوسەرەکەی و هاوڕێیەکی دەرچووە و هاوڕێکەی دیکەی ئازاد کراوە بەهۆی نەبوونی بەڵگە لەسەری.

پێداچوونەوە: توانا نەقی