یەکێک لە بابەتەکانی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە:964+
وەزارەتی بازرگانی عێراق: قەیرانی خۆراکی جیهانی کاریگەری لەسەر عێراق نەبووە
964+
فەهمی نەبی
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاندووە، بەهۆی ئەوەی مانگانە بەشە خۆراک بەسەر هاوڵاتیان دابەشدەکرێت، ئەو قەیرانەی خۆراک لە جیهان هەیە کاریگەری لەسەر عێراق نەبووە.
ئەمڕۆ شەممە موسەنا جەبار وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەجیهان نرخی خۆراک بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبووەتەوە بە تایبەت ئارد، لەبەر ئەوە کاریگەری لەسەر عێراق نەبووە چونکە دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە عێراق بەشێوەیەکی رێک دابەشکراوە.
لەگەڵ دەستپێکی هێرشەکانی روسیا بۆسەر ئۆکراین، نرخی خۆراک و ئارد لە جیهان بەڕیژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە، چونکە روسیا بەتەواوی رێگری کرد لە گواستنەوەی گەنمی ئۆکراین بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەو وتەبێژەی وەزارەتی بازرگانی دەڵێت، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا 19 سەبەتەی خۆراک بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە، 11ی ساڵی رابردوو بووە و 8 سەلەی ئەمساڵ بووە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی، هەر مانگێک 41 ملیۆن و 300 هاوڵاتی عێراقی لە بەشەخۆراکی مانگانە سوودمەند دەبن.