کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ژمارەی بەخشی بە حزبەکان

964+

فەهمی نەبی

کۆمسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق پرۆسەی بەخشینی ژمارەی بە لیست و هاوپەیمانییەکان راگەیاند، پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە 197ی بەرکەوت و یەکێتی بۆ پارێزگای کەرکوک ژمارە 142ی بەرکەوت و پارتی سۆسیال دیموکرات ژمارە 202ی پێدراوە.

ئەمڕۆ شەممە کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە شاری بەغدا پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوی لیست و کاندیدانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجامدا.

یەکێتی بە دوو لیست بەشداری ئەو هەڵبژاردنە دەکات، لە نەینەوا و دیالە ژمارە 20 و لە پارێزگای کەرکوک هاوپەیمانی لەگەڵ حزبی شیوعی هەیە بەناوی “کەرکوک هێز و ئیرادەمان” لەو پارێزگایە ژمارە 142یان پێدراوە.

بەپێی ئامارەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی کاندیدەکان گەیشتووەتە نزیکەی شەش هەزار کەس.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت و لەسەر ئاستی عێراق 285 کەس بۆ ئەندامێتی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵدەبژێردرێن، 39 هاوپەیمانی و 29 حزب بەشداری دەکەن.

سبەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت

سبەی تیروپشک بۆ ژمارەی لیست و کاندیدەکان دەکرێت