وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پرۆگرامه‌كانی “ئابووری” ده‌گۆڕێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پرۆگرامەکانی ئابووری لە قۆناغی ئامادەیی، بەشی خوێندنی وێژەیی گۆڕانکارییان تێدا دەکرێت.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم له‌گه‌ڵ لیژنەی پارێزگاکان بۆ پێداچوونەوە و گۆڕانکاریی لە پرۆگرامی ئابووری بۆ قۆناغی ئامادەیی – به‌شی وێژەیی بۆ پۆلەکانی 10، 11 و 12 كۆبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك په‌یجی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاویكردووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڕیاری دا بۆ ساڵی ئایندە لە هەموو پۆڵەکانی قۆناغی ئامادەیی، کتێبی نوێی ئابووری بۆ ناوەندەکانی خوێندن فه‌راهه‌م بكرێت، کە لە رووی ناوەڕۆک و دیزاینەوە گۆڕانکاریی ریشەیی تێدا دەکرێت.