هەڵەبجە و پارێزگایەكی ئیسپانیا دەبنە دەستەخووشك
964+
فەرهاد مەلا حەسەن
هەریەك لە پارێزگاكانی هەڵەبجە لە هەرێمی كوردستان و جرینكای لە وڵاتی ئیسپانیا، دەبنە دەستەخووشك.
نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە وڵاتی ئیسپانیا بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا رێکارەکانی دەستەخوشکیی لە نێوان ئەم دوو پارێزگایە جێبەجێ بکرێن.
دارەوان حاجی حامید، نوێنەری حكومەتی هەرێم، سەردانی پارێزگای جرنیکای کردووە و لە لایەن خۆسێ ماریای پارێزگارەوە پێشوازی لێکراوە و هەردوولا باسیان لە تەواوكردنی رێكارەكانی دەستەخووشكبوونی ئەو دوو پارێزگایەیان كردووە.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە داهاتوویەكی نزیكدا پارێزگاری هەڵەبجە بەشێوەیەكی فەرمی بانگهێشتی جرینکا دەکرێت لە ئیسپانیا.