دیمەنێک لە ناحیەی تەقتەق _ فۆتۆ: تۆڕی کۆمەڵایەتی
ئەم هەینیەش بێ رووداوی خنکان تێنەپەڕی
دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان
964+
هۆگر عەدنان
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو هاوڵاتی خنکان، یەکێکیان لە سەیرانگای مەهناز لە تەق تەق و ئەوەی دیکەیان لە ئاوی بۆگد بووە.
یەکێک لە تیمی فریاگوزاری تەق تەق بە 964ی راگەیاند، تەرمی ئەو کەسەی لە سەیرانگای مەهناز خنکاوە دۆزراوەتەوە، کوڕێکی 14 ساڵان بووە و خەڵکی کەرکوک بووە، لەخێزانەکەی بۆ سەیران هاتبوونە ئەو سەیرانگایە.
ئەو ئەندامەی تیمی فریاگوزاری دەڵێت، تەرمی ئەو مێرمنداڵە رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کراوە.
گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕیوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بۆ 964 وتی، ئەو گەنجەکەی کەوتووەتە ئاوی بۆگد هێشتا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و تیمەکان لە هەوڵی دۆزینەوەین.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو گەنجەی لە ئاوی بۆگد خنکاوە خەڵکی پێنجوێنە و تەمەنی 28 ساڵە.
بەگوێرەی دواین ئاماری دەستخراو، بەم دوو حاڵەتەوە، لەماوەی 9 مانگی ئەمساڵ 79 حاڵەتی خنکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.