پۆلیس: بکوژی هاوڵاتیەکەی ناوبازاڕی سلێمانی دەستگیر کرا
964+
پێشەوا محەمەد
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە، کە بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەبەردەم سینەماکانی ناوبازاڕی سلێمانی کەسێکی کوشتووە.
بەیانی ئەمڕۆ کەسێکی تەمەن 62 ساڵ لەبەردەم سینەماکانی سلێمانی بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا، کە تەمەنی 62 ساڵ بوو.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964ـی وت، “کەمێک بەرلەئێستا ئەو کەسەمان دەستگیر کرد و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە”.
وتیشی، “کەسەکە هەر لەناو سلێمانیدا مابووەوە و خۆی حەشاردابوو”.