گەرماش دادەبەزێت

کەشناسی: تۆز دەبارێت

964+
ژووری هەواڵ

کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ هەینی یەک دوو پلە گەرما دادەبەزێت، بەڵام تۆزێکی سووک دەبارێت، سبەینێ شەممەش گەرماکە دێتەوە شوێنی و خۆی و تۆزەکەش هەر بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ گەرمترین ناوچەی هەرێمی کوردستان گەرمیان دەبێت بە 40 پلەی سیلیزی، حاجی ئۆمەرانیش لە هەمووی خۆشترە تاوەکو 24 پلە دەڕوات.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان سەرلەبەیانی هەموو رۆژێک ئەم داتایانە بڵاودەکاتەوە.

ئەم هاوینە هێندە گەرم بوو، دەزگا جیهانییەکانی بواری کەشناسی، تەمموزی ئەمساڵی 2023یان بە گەرمترین مانگ لە مێژووی تۆمارکراوی گەرمادا دیاریکرد.

کەشناسی: 6 بۆ 8 پلەکانی گەرما دادەبەزن و دونیا فێنک دەبێ...

کەشناسی: 6 بۆ 8 پلەکانی گەرما دادەبەزن و دونیا فێنک دەبێت