کۆلێرا گەیشتە کۆیە و 10 کەس توشبوون

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کۆیە 10 توشبووی نوێی کۆلێرا تۆمارکران، تەندروستی قەزاکەش دەڵێت رەوشیان باشە و چارەسەریان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14.9.2023، هاوکار عەلی، وتەبێژی تەندروستی کۆیە بە 964ـی راگەیاند، بەپێی ئەو پشکنینانەی کە ئەمڕۆ بۆیان گەڕاوەتەوە، 10 کەس لە قەزاکە توشی پەتای کۆلێرا بوون، کە یەکێکیان منداڵە.

هەموو توشبووەکان لەپاش وەرگرتنی دەرمان و چارەسەری پزیشکی، نێردراوانەتەوە ماڵەوە.

لە چوارقوڕنە بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدران کە بە ئاوی پی...

لە چوارقوڕنە بە شۆفڵ ئەو زەوییانە تێکدران کە بە ئاوی پیس ئاودەدران

لە هەرێمی کوردستان زۆرترین توشبووی کۆلێرا لە سلێمانین، بە وتەی سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، تاوەکو ئێستا 130 کەس لەو پارێزگایە توشی پەتاکە بوون.