لە گەرمیان دەوام کرا بە نۆرە و نەخۆشخانەیەکیش چۆڵکرا

964+

ژووری هەواڵ

– به‌رهه‌م قه‌ره‌داغى سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینان بە 964ـی وت، رۆژانە نزیکەی 50 کرێچی سەردانیان دەکەن، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ش كه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن خاوه‌ن خانووه‌وه‌ ده‌ركراون. بە قسەی ئەو خەڵک هەبووە گورچیله‌ى خۆى فرۆشتووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كرێی خانووى پێبدات.

– دواکەوتنی موچە زۆرینەی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیەکانی گەرمیانی ناچار کرد بە نۆرە دەوام بە فەرمانبەرەکانیان بکەن و دیاریش نییە تا کەی بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت.

– ئاوى دهۆک دەڵێت، به‌هۆى گۆڕینى رێڕه‌وى تۆڕێكی ئاو، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتى سێ گه‌ڕه‌كى شاره‌كه‌ بێ ئاو ده‌بن و به‌ هاوڵاتیانیش ده‌ڵێت، “ده‌ست به‌ئاوه‌وه‌ بگرن”.گەڕەکەکان بریتین لە نزارى و بەروشكێ و گوندێ ئێتیتێ.

– چوار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای خوێنبەربوون لە کەرکوک تۆمارکراون کە توشبووەکان خەڵکی مەفرەق شوانن.

– بە قسەی نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بێت بۆ 964، هەولێر و بەغدا رێکەوتوون لەمەودوا نەوتی سپی و سووتەمەنییەکانی دیکە بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دابین بکرێت.