ساوسگەیت و ماگوایەر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ساوسگه‌یت به‌رگری له ماگوایه‌ر ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
گاریس ساوسگه‌یتی راهێنه‌ری ئینگلته‌را به‌رگری له هاری ماگوایه‌ری به‌رگریكاری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت، ماوه‌یه‌كی زۆره مامه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نه‌شیاو به‌رامبه‌ر ماگوایه‌ر ده‌كرێت، كه بووه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاری خه‌ڵك.
ئینگلته‌را شه‌وی رابردوو له یارییه‌كی دۆستانه به 3-1 گۆڵ له سكۆتلاندی برده‌وه، گۆڵه‌كه‌ی سكۆتلاند هاری ماگوایه‌ر به هه‌ڵه له خۆیانی كرد، دوای ئه‌مه هه‌ر جارێك یاریزانه‌كه تۆپی به‌ر قاچ بكه‌وتایه، جه‌ماوه‌ری ئینگلیزی هۆیها و فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ ده‌كرد.
راهێنه‌ری ئینگلته‌را وتی، شتێكی گاڵته‌جاڕییه هانده‌رانی خۆمان گاڵته به ماگوایه‌ر بكه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌هێزه و ئێمه‌ش پشتگیری ده‌كه‌ین، ئه‌و گوێی لێی نییه و ئه‌وه‌تا دوای یارییه‌كه بۆ میدیاكان قسه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت، كه چه‌ند كه‌سێكی به‌هێزه.