دیمەنی گەڕان بەدوای خنکاو و ونبوانی زریانی دانیاڵ لە لیبیا. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
چه‌ند یاریزانێك گیانیان له ده‌ست دا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌هۆی ئه‌و زریان و لافاوه‌ی لیبیای گرته‌وه، جگه له خه‌ڵكی ئاسایی، كه چه‌ند هه‌زارێكیان گیانیان له ده‌ست دا، هاوكات ژماره‌یه‌ك یاریزانیش گیانیان له ده‌ست داوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی لیبیا رایگه‌یاند، چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كان لیبیا به‌هۆی زریان و لافاوه‌ی دانیاڵه‌وه، گیانیان له ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها یاریزانێكیش تا ئێستا ونه.
فیدراسیۆنی لیبیا له په‌ڕه‌ی خۆی له فه‌یسبوك وێنه‌ی چه‌ند یاریزانێكی پۆست كردووه و دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه گیانیان له ده‌ست داوه.
هاوكات سه‌رجه‌م یانه و ده‌زگا وه‌رزشییه‌كانی لیبیا سێ رۆژ ماته‌میان راگه‌یاند و سه‌رجه‌م چالاكی و یارییه‌كانیان راگرت.