بەیتۆجان بەر لە مەرگی داخێکی لە دڵدا بوو

+964

بەیتۆجان، هونەرمەندی بەناوبانگی باکووری کوردستان خاوەنی گۆرانی “ئاگر کەتیە دلێ من”، ئەمڕۆ لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە سوێد بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد و ئاگری خستە دڵی هەوادارەکانی.

بەیتۆجان ساڵی 1955 لەق ەزای فەرقینی ئامەد لەدایکبووە و لە هونەرمەندە بەهەڵوێستەکانی کورد بوو، خاوەنی تایبەتمەندیی خۆی بوو لە گۆرانیوتندا، تەنیا ئەو ئامێرانە موزیکانەی لە گۆرانیەکانی بەکاردەهێنا، کە کوردین.

ماوەی چەند ساڵ بوو بە دەست نەخۆشی شێرپەنجەی قورگ گرفتار بوو، بەم دواییەش بە تەواوی گرفتار بوو بەدەست تەشەنەکردنی نەخۆشییەکەی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سوێد کۆچی دوایی کرد.

هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد

هونەرمەند بەیتۆ جان کۆچی دوایی کرد