120 پڕۆژە هەزار هەلی کاری بۆ سێمێل رەخساندووە
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
120 پڕۆژەی جۆراوجۆری وەبەرهێنانی پارێزگای دهۆک لە قەزای سێمێلێە، قایمقامی قەزاش دەڵێت هه‌زار هه‌لی كاریان ره‌خساندووه و بە پڕۆژه‌كانیش به رێژەی 70% تەواوكراون.
ئەو پڕۆژانەی وەبەرهێنان، كه له سێمێل جێبه‌جێ ده‌كرێن، له كه‌رته‌كانى بازرگانی، خزمەتگوزاری، پیشەسازی، پەروەردەیی، نیشتەجێبوون، گەشتوگوزار، کشتۆکاڵی، تەندروستی و کارەبا و ئاون.
خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بە 964ـی راگه‌یاند، زۆربەی پرۆژەی وەبەرهێنانى دهۆك لە سێمێلن، ئه‌ویش بەهۆی ئه‌وه‌ى رووبەرێكی فراوانی زەوی له قه‌زاكه‌یاندا هه‌یه.
وتیشی “تا ئێستا 70% پرۆژەکانی وەبەرهێنان تەواو بوونە و هه‌زار هه‌لی كاریش بۆ سنووره‌كه ده‌ڕه‌خسێنێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، له ناو پرۆژەکاندا ژمارەیەک کارگەی گەورە، كۆمه‌ڵگه‌ى نیشتەجێبوون، پەروەردە، پیشەسازی و خزمەتگوزاری دروستكراون.
بە قسەی قایمقام، گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنان لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، پرۆژەی بەخێوەکردنی مانگایه لە رۆژهەڵاتی سێمێل، لەگەڵ پرۆژەی بەخێوەکردنی پەلەوەران و هەروەها تێرمینالی دهۆکیش.
قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، بە سێ ناحیە و 16 کۆمەڵگە و 157 گوند ژمارەی دانیشتووانه‌كه‌ى 238 هەزار كه‌سە .
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن