لە دوزخورماتوو

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی خۆراکی خراپبوو دەستیپێکرد

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

هەڵمەتێکی فراوان بۆ سەر فرۆشگاکانی خۆراک و بازاڕە گشتییەکان لە دوزخورماتوو ئەنجامدرا و تێیدا نزیکەی 100 کیلۆ مادەی خۆراکی بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا.

لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی کەرتی تەندروستی دوزخورماتوو بە مەبەستی رێگریکردن لە فرۆشتنی خۆراکی بەسەرچوو، هەڵمەتێکیان دەستپێکرد و لەو هەڵمەتەدا زیاتر لە 100 کیلۆ لە مادەی خۆرکی و شەلەمەنییەکان دەستی بەسەرداگیراوە.

محەمەد ئەلبەیاتی بەڕێوەبەری کەرتی تەندروستیی دوزخورماتوو بە 964ی وت، هەڵمەتەکە لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممەوە دەستیپێکردووە و تێیدا زیاتر لە 100 کیلۆ مادەی خۆراکی وشکی بەسەرچوو، زیاتر لە 70 جۆری شلەمەنی بەسەرچووش دەستی بەسەرداگیرا.

جارێکی تر کێشەی سووتەمەنی لەدوزخورماتوو سەری هەڵدایەو...

جارێکی تر کێشەی سووتەمەنی لەدوزخورماتوو سەری هەڵدایەوە

وتیشی، خاوەنی هەریەک لەو دوکانانەی کە مادە خۆراکییە بەسەرچووەکانی تێدا دەفرۆشرا، بە بڕی 250 هەزار دینار غەرامە کران و ئەو مادانەش کە بەسەرچوون هەموویان فڕێدەدرێن و دەسووتێنرێن.

بە قسەی ئەلبەیاتی، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت لە تەواوی فرۆشگاکانی قەزاکە و هەرکەسێک مادەی بەسەرچوو لە ناو دوکانەکانیان هەبێت سزا دەدرێن و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە، خاونەکەی جگە لە سزای مادی، دەستبەسەریش دەکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی