لە گۆیژە دووەمجارە تابلۆکانی هاتوچۆ دەشێوێندرێن

964+
ئەحمەد مستەفا

هاتوچۆی سلێمانی، نیگەرانە لەوەی هێما و تابلۆکانی رێنیشاندەری شۆفێرانن لە بناری گۆیژەی شارەکە شێوێندراون، یان دەبنە رێگر لەوەی شۆفێران لە رێنماییەکان تێبگەن.

بناری گۆیژەی سلێمانی کە چەندین لۆفە و شەقامی پێچاوپێچی تێدایە بە رێنمایی جیاواز شۆفێران ئاراستەدەکات، هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوەکردوە، “ئەو رێنماییانە ئامرازێکە بۆ رێگرتن لە کەوتنەوەی رووداو و کارەساتەکانی هاتوچۆ”.

بەرێوبەرایەتییەکە نموونەی شێوێندراوی چەند تابلۆیەکی لە شاخی گۆیژە بڵاوکردۆتەوە وتویەتی، “جارێکی تریش بە هەمان شێوە شێوێندرابوون و لەلایەین ئەندازەی هاتوچۆوە چاککراوەتەوە”.

لە بڵاوکراوەکەیدا، داوا لە هاوڵاتیان کردووە بەشداربن لە پارێزگاری کردن و پاراستنی هێما و تابلۆکانی هاتوچۆ، چونکە بەوتەی ئەو، “موڵکی گشتین و بۆ سەلامەتی بەکارهێنەرانی شەقام فەراهەم کراون”.

هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە لە گۆیژەی سلێمانی بڵاودەکرێتەو...

هۆشیاری ئاگرنەکردنەوە لە گۆیژەی سلێمانی بڵاودەکرێتەوە