رۆژنامەی سەباح وادەڵێت

عێراق دەتوانێت بڕیاری دادگای پاریس بۆ راگرتنی تۆپبارانەکانی تورکیا بجوڵێنێت

964+

پێشەوا محەمەد

رۆژنامەی سەباحی عێراقی کە زمانحاڵی فەرمی حکومەتە رایدەگەیەنێت، بۆ فشار خستنە سەر تورکیا، عێراق بۆ وەستاندنی تۆپبارانەکانی، دەتوانێت سووربوون لەسەر جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای پاریس بکاتە فشار.

لە کۆتاییەکانی مانگی ئاداری ئەمساڵدا دادگای پاریس بڕیاری بەنایاسایی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی لە لایەن تورکیاوە دەرکرد و هەروەها بڕیاری دا تورکیا بە ملیارێک و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبووی عێراق بکاتەوە.

رۆژنامەکە لە زاری چەند شرۆڤەکارێکی سیاسی و ئابوورییەوە ئەوەی گواستووەتەوە، حکومەتی عێراق دەتوانێت ئەو بڕیارەی دادگای پاریس بکاتە فشار بۆ وەستاندنی لەشکرکێشی و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق.

رۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە، وەک چۆن تورکیا کارتی فشاری وەک ئاوی هەیە بەرامبەر عێراق، بە هەمان شێوە عێراقیش دەتوانێت بڕیاری ئەو دادگایە بکاتە فشار بەرامبەر تورکیا.

تورکیا سكاڵای لەسەر عێراق تۆمار کرد

تورکیا سكاڵای لەسەر عێراق تۆمار کرد