فەرمانبەرانی قەڵادزێ داوای قیر دەکەن

964+

توانا نەقی

یەکێک لە گەڕەکەکانی قەڵادزێ کە ماوەیەکی زۆرە لە چاوەڕوانی قیرکردنی گەڕەکەکەیانن پارەیان بۆ خەرج ناکرێت و هێشتا تەواو نەکراوە.

گەڕەکەکە ناوی فەرمانبەرانە و بە قسەی شارەوانی هەموو شتێکی لەلای ئەوانەوە تەواو بووە، بەڵام پارە بۆ بەڵێندەر خەرج ناکەن بۆ ئەوەی قیرەکەی بکات.

ئارام عەلی سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ بە 964ـی وت، گەڕەکەکە گەورەیە و سەرجەم رێکارە ئیداری و ئەوانەی پەیوەندیدارە بە شارەوانییەوە تەواو بووە و کارەکە لای بەڵێندەرە.

وتیشی، گوژمەی پرۆژەکە 500 ملیۆن دینارە، هەرچی چەک دەکەن بۆ بانک بۆ ئەوەی بەڵێندەر پارە وەربگرێت و پرۆژەکە تەواو بکات بە بیانووی نەبوونی نەختینە پارەیان بۆ خەرج ناکرێت.

گەڕەکەکە بەهۆی بوونی قوتابخانە و فەرمەنگەی حکومییەوە گرنگە تەواو بکرێت، هەروەها وەرزی باران بارینیش نزیکە بۆیە بەڵێندەر بەڵێنی داوە کاری تیادا بکەن و قیرتاوی بکەن، سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ وای وت.